هەسەدەە: بەكرێگیراوەكانی توركیا تەقینەوەكەی منبجیان ئەنجامداوە

SNN-
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکۆنەی تەقینەوەکەی منبج دەکات و رەتیدەکاتەوە دەستی تێدا هەبووبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەربازیی منبج-ی سەر بە هەسەدە راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەیە منبج بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەركۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیەیە دەكەین كە شەوی رابردوو لە شاری منبج رویدا، هەر تۆمەتێكیش لەوبارەیەوە رەتدەكەینەوە كە ئاڕاستەی هێزەكانمان بكرێت بە تێوەگلان تیایدا.
هەسەدە لە راگەیەندراوەکەیدا، داوا لە هاووڵاتییانی منبج دەكات هاوكاربن بۆ دۆزینەوەی تاوانبارە راستەقینەكان لە ریزەكانی بەكرێگیراوانی توركیا، كە كردەوە تاوانكارییەكانیان لە كوشتن و دزی و تۆقاندنی هاووڵاتییانی سڤیل لە پەرەسەندندایە.
شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە شاری منبج لە رۆژئاواى کوردستان روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوەوە بوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









