ساڵی رابردوو 59 کۆڵبەری کورد لە کاتی کۆڵبەریدا گیانیان لەدەستداوە

کۆڵبەر
SNN
ساڵی 2024، 59 کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیشیان بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە بووە و 287 کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.
بەپێی داتاکانی کۆڵبەر نیوز، ساڵی رابردوو سەدان کۆڵبەری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و بە ئامانج گیراون، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان و ڕووداوەکانی دیکە 59 کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و 287 کۆڵبەریش بریندار بوون.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە 2024 بە بەراورد لەگەڵ 2023، گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەران بە ڕێژەی لە سەدا 15 زیادی کردووە.
259 کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون یان بریندار بوون و کۆڵبەرەکانی دیکەیش بە هۆی رەقبوونەوە لە سەرمان، کەوتنە خوارەوە و هەڵدێران و پێداتەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە تەمەنی 22 کۆڵبەر لە خوار 18 ساڵەوە بووە و یەکێک لەوانیش بە هۆی سەرماوسۆڵەوە رەق بووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی ئەو کەسانە لە ناوچەکانی سەر سنوور لە هەریەک لە پارێزگاکانی ورمێ (ئورمییە)، سنە و کرماشان کاری کۆڵبەرییان کردووە.
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021