سوودانی پەیامێکی دەربارەی سێ دۆسییە لە لایەن ترەمپەوە پێ گەیشت

سودانی و ترەمپ
SNN
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە پێ گەیشتووە.
سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆیی ڕاگەیاند “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی دۆناڵد ترەمپی لە ڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە پێ گەیشت، کە چەند بابەتێکی لەخۆ گرتبوو.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد “دیارترین خاڵەکانی پەیامەکە بریتی بوونە لەوەی پێویستە چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ بکرێت، هەروەها چالاکیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ڕابگیرێت، ئەمە جگە لەوەی عێراق دەستوەردان لە کاروباری سووریا و حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەغدا لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراق و یادکردنەوەی شەهید محەممەد باقر حەکیم، لە گوتارێکدا وتی: “هەندێک لایەن هەوڵیان دا عێراق بخزێننە نێو گۆڕانکارییەکانی سووریا و باسیان لە گۆڕانی سیستەمی سیاسیی عێراق دەکرد، بەڵام هیچ دەوڵەت و لایەنێک بۆی نییە گۆڕانیی سیاسی و ئەمنی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت.”
سوودانی وتیشی: “لە چەند مانگی ڕابردوودا، بە ڕاوێژ و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بە قورسی کارمان کرد و هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی شەڕ لە عێراق دوورخەینەوە و وڵات نەبێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی ناوچەکە.”
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









