وتەبێژی یەكێتی: تا ئێستا باسی دابەشكردنی پۆستەكانمان لەگەڵ پارتی نەكردووە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكە لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە، هاوكات لە كۆی ئەو كۆبوونەوانەی كە پێشتر ئەنجاممانداوە بەرەو پێشچوونی باش هەیە بەڵام باسی وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكانمان نەكردووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆی ئەو كۆبوونەوانەی كە لەماوەكانی ڕابردوودا لەگەڵ شاندی پارتی ئەنجاممانداوون بەرەو پێشچوونی باش هاتووەتە ئاراوە و لێكتێگەیشتنی باشمان هەیە لەسەر پرسە جیاوازەكان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە رۆژانی داهاتوودا جارێكی دیكە لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتی كۆدەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی كۆبوونەوەكانی ڕابردوو لەگەڵ شاندی پارتی هیچكاممان نەچووینەتە ناو وردەكاری دابەشكردنی پۆستەكان، بەڵكوو گفتوگۆمان كردووە لەبارەی شێوازی حوكمڕانی و چۆنییەتی بەشداری لایەنە سیاسییەكان و گلەیی و تێبینییەكانی هەردوولامان، بۆیە لە ئایندەیەكی نزیكدا دووبارە لەگەڵ پارتیدا كۆدەبینەوە.
وتەكانی وتەبێژەكەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە تا ئێستا یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆبوونەتەوە و هاوكات هەریەكە لە یەكێتی و پارتیش بە جیا لەگەڵ ژمارەیەك لە حزب و لایەنی سیاسی لەسەر هەمان پرس كۆبوونەوەیان كردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









