
SNN
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له سلێمانی رایگەیاند، “چاوه‌ڕ‌وانی به‌غداین به‌ڕ‌ه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی کارمەندانی کۆمسیۆنمان پێ بدات تاوه‌كو له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دابه‌شیبكه‌ین”.
تا ئێستا پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ڕ‌ۆژی 20-10-2024 ئه‌نجامدرا دابه‌شنه‌كراوه و لەم بارەیەوە، ئامانج عه‌زیز به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌سلێمانی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕ‌وانی به‌غداین به‌ڕ‌ه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌مان پێ بدات تاوه‌كو له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دابه‌شیبكه‌ین، “له سەرجەم نوسینگەکان رێكاره‌كان بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوكراون و بانكه‌كانمان دیاریكردووه‌و فه‌رمانبه‌رانمان به‌سه‌ردا دابه‌شكردوون، هه‌ركاتێك له‌به‌غداوه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌مان پێدرا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پاره‌كه دابه‌شده‌كه‌ین”.
بەڕێوبەری نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕ‌ی پاره‌ی دیاریكراو بۆ رێكخه‌ر 350 هه‌زار دینار‌و بۆ ده‌رچووان و خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان 250 هه‌زار دینار‌و بۆ فه‌رمانبه‌ری حكومی 150 هه‌زار دینار دیاریكراوه، هاوكات بۆ كارمه‌ندانی یه‌ده‌گی ده‌رچوو و خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان 100 هه‌زار دینار‌و بۆ فه‌رمانبه‌رانی یه‌ده‌گیش 50 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می پەرلەمانی كوردستان ڕ‌ۆژی 20-10-2024 بەڕێوەچوو، زیاتر له 40 هه‌زار كارمه‌ندی كۆمسیۆن به‌شدارییان له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنەوکەدا كردووه‌وتەنیا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 14 هه‌زارو 500 كارمه‌ندی كۆمسیۆن هه‌بووه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









