خاوه‌ن پشكه‌كانى پرۆژه‌ى (چاڤى لاند) په‌یامێك ئاراسته‌ى شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ن

گردبوونه‌وه‌ى خاوه‌ن پشكه‌كانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى (چاڤى لاند) | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شێك له خاوه‌ن پشكه‌كانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى (چاڤى لاند) له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر مافه‌كانییان پێ نه‌درێته‌وه هه‌ڵوێستى تووند ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌حمه‌د كهلارى، یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى (چاڤى لاند) له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زیاتر له 10 ده‌فته‌ر دۆلار به‌شداریم له‌و پرۆژه‌یه‌دا كردووه، هێنده قه‌رزارم رووم نایه‌ت بچمه ناو خه‌ڵك چه‌ند جارێك نامه‌م بۆ خودى شاسوار عه‌بدولواحید ناردووه به‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌م نه‌داته‌وه ئه‌وا خۆم هاوسه‌ره‌كه‌م له به‌رده‌م (چاڤى لاند) خۆمان ده‌سووتێنین، شاسواریش له‌و وه‌ڵامدا پێیوتم: هه‌رچیتان له‌ده‌ست دێ درێغى مه‌كه”.
هاوكات دانا لهۆنى، پارێزه‌رى خاوه‌ن پشكه‌كان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زیاتر له 10 هه‌زار پشك مافى هه‌یه له پرۆژه‌ى (چاڤى لاند) له ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه له‌برى قه‌رزه‌كانى شاسوار عه‌بدولواحید حكومه‌ت ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر پرۆژه‌ى (چاڤی لاند) دا ئێمه دژى ئه‌وه‌ین به هیچ جۆرێك به‌و بڕیاره قایل نابین”.
وتیشى: “رۆژى 10ى حوزه‌یران له‌به‌رده‌م (چاڤى لاند) خۆپیشاندانى گه‌وره رێكده‌خه‌ین و داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









