ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی چوار پرسی گرنگی تایبەت بە هەرێم بڕیار دەدات

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئەو سكاڵایانەی كە تۆماركراون ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر 13 دۆسیە كۆدەبێتەوە كە چوار لە دۆسییەكان پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە دژی لابردنی وشەی( ئەنفال)ین لە وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم.
بەگوێرەی بەرنامەی كاری دادنیشتنی دادگای یاڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ دادگا كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چوار دۆسییە كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە بریتیین لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی ئەوقاف بۆ دەستە یان دامەزراوە، هەروەها پرسی زیادكردن و كەمكردنی سزای هاتووچۆیە هەروەها مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل كە لە ئێستادا دراوە بە كۆمپانیاكان، هاوكات پرسی هاوسەرگیری دووەم ئەمڕۆ بڕیاری لە بارەوە دەدرێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ماوەی دوو هەفتەیە لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، سەرۆكی فراكسیۆنمان سەردانی دادگای فیدڕاڵی كردووە و روونكردنەوەی پێویستی بە دادوەرەكان داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، ئەنفال بە جینۆساید ناسراوە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە داكۆكیكردنی، چونكە ئەم وشەیە دژی دەستور و شەریعەتی ئیسلام نیە، بەڵكو تاوانێكە و دژی بە گەلەكەمان بەكارهێنراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









