بەڵگە: وەزیرێكی پارتی فەرمان بۆ تاپۆكردنی سەرجەم خانووە زیادەڕۆكان دەردەكات جگە لە كەركوك

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێبوون و شارەوانی لە حكومەتی عێراق كە لەسەر پشكی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، فەرمانی ئاراستەی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كردووە بە تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەوەكان جگە لە پارێزگای كەركوك.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی عێراق كە وێنەیەكی لای SNNەو واژووی (بەنگین ڕێكانی) وەزیری ئاوەنكردنەوە و نیشتەجیكردنی حكومەتی عێراقی لەسەرە و ئاراستەی هەموو پارێزگاكانی عێراق كردووە بە مەبەستی تاپۆكردنی زەوییە زیادەڕەوەكان جگە لە كەركوك.
لە بەشێكی نوسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، بە پێی بڕگەی 7 ی كارنامەی ژمارە 20 ی ئەمساڵ كە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردووە بڕیارەكە لە 27 ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەزاران هاووڵاتی كورد كە لەسەر دەمی ( ڕاكان جبوری) پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك لەسەر زەوییەكانی خۆیان یەكەی نیشتەجیبوونیان دروستكردووە، بێبەش بوون لە تاپۆكردنی خانووەكانیان.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









