وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات، بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش لە ناوچەکە باسی دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 28ی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن بەتایبەت کاتێک داوای چەکدانان لە پەکەکە دەکات، چونکە ئەوە بە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی دەزانن پەیوەست بە سەقامگیری ناوچەکە.
هاوکات، وەزارەتەکە، دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان بە گرنگ دەزانێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش، نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەدەکات، چارەسەری سیاسی و دیالۆگ باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کۆتایهێنان بە ململانێکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەمو لایەنەکان بکات و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەرەو پێشببات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە دوپاتکردوەتەوە و هیواخوازە ئەو بانگەوازە بکرێت بە هەنگاوێکی کردەیی و خێرا بۆئەوەی حزبەکان چەکەکانیان دابنێن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









