
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ یادى 34 ساڵەی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بهڕاستكردنهوهی رێڕهوی حوكمڕانی پهره بهژیانی خهڵكهكهمان دهدهین.
لە پەیامەکەیدا مەکتەبی سیاسی دەڵێت: بەناوی یەکێتییەکەتانەوە پیرۆزبایی گەرمی 34 ساڵەی راپەڕینتان لێدەكەین، كە لە 5ـی ئادار لە دەروازەی راپەڕینەوە مژدەی رزگاری دەستی پێکرد و زەماوەندی سەرفرازی بردە سلێمانی و قەڵای ستەمی لەهەولێر روخاند و لەدهۆكی دەلال سوپای داگیركەری بەعسی وەدەرنا و تاجی سەركەوتنی یەکجارەکی لە نەورۆزی رزگاری كەركوک لەسەرنا.
دەشڵێت:”بۆ ئەمرۆ و دوارۆژ پێویستمان بە گەشەپێدانێکی چۆنایەتی و هەمەلایەنە هەیە، ئەمەش بە هیممەتی راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی، پەرەپێدانی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەسەر بنچینەی دادپەورەری و حکومەتێکی گشتگیری کوردستانی دێتە دی”
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
كوڕان و كچانی نەوەی راپەڕین و تێکرای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بەناوی یەکێتییەکەتانەوە پیرۆزبایی گەرمی ٣٤ ساڵەی راپەڕینتان لێدەكەین ، كە لە 5ی ئادار لە دەروازەی راپەڕینەوە مژدەی رزگاری دەستی پێکرد و زەماوەندی سەرفرازی بردە سلێمانی و قەڵای ستەمی لەهەولێر روخاند و لەدهۆكی دەلال سوپای داگیركەری بەعسی وەدەرنا و تاجی سەركەوتنی یەکجارەکی لە نەورۆزی رزگاری كەركوكدا لەسەرنا.
ئەم بۆنە مێژووییە لەكاتێكدا دەكەینەوە کە زیاتر لە سێ دەیە بەسەر تاقیکردنەوەی دیموکراسی و حوکمی خۆبەخۆی وڵاتەکەمان تێپەڕ دەبێت کە وێرای دەسکەوتەکانی یاسایی و دەستوری و پێشکەوتنی بوارە جیاجیاکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژ پێویستمان بە گەشەپێدانێکی چۆنایەتی و هەمەلایەنە هەیە، ئەمەش بە هیممەتی راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی، پەرەپێدانی ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان لەسەر بنچینەی دادپەورەری و حکومەتێکی گشتگیری کوردستانی دێتە دی.
حکومەتێکی هەڵبژێردراوی پەرۆش بۆ ئێستای وڵاتەکەمان و بە تایبەتیش بۆ ئاسۆی ژیانی نەوەکانی تازەی بەرهەمی راپەرین کە هەقی خۆیانە ئەم وەرچەرخانە مێژووەی راپەرین و ئازادییەکەی دروستیکردووە، بە بەرجەستەکراوی ببینن و لێی بەهرەمەند بن.
بۆیە لەم یادەدا بە پێویستی دەزانین تەئكید لەوە بكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزی داینەمۆی راپەرین و دەربەستی گشت قۆناغەكانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و لە سۆنگەی درككردن بەم ئەركە نیشتمانیە ، كۆششەكانی زیاتر و زیاتر خستۆتە گەڕ بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە تا ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان بەدەست بێنین و بە یەکێتیی و پێکەوەیی و چاوتیژییەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و دەوروبەر بکەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









