
گەشتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، سەرجەم لایەنە پیوەندیدارەكانمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاتنی زۆرترین گەشتیار بكەن، جەختیش دەكاتەوە كە هەماهەنگی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس هۆكاری هاتنی زۆرترین گەشتیارن بۆ هەرێمی كوردستان
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لەسێیەم ڕۆژی جەژندا هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاماری كۆتایی هاتنی گەشتیاران بڵاودەكەینەوە، هاوكات هەر هەفتەیەك پێش هاتنی جەژن ئێمە ئامادەكارییمان كردبوو بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی تەواومان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شاروشارۆچكەكان كردووە بۆ ئەوەی هەموو كارئاسانییەك بكرێت بۆ هاتنی زۆرترین گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكان و خۆشبەختانەش ئەو پلانەی دانراوە وەك خۆی بەسەركەوتووی جێبەجێدەكرێت و تا ئێستاش هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووینەداوە.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیرە، بە دڵنیاییەوە ئەو ئارامیە و كاركردن و شەونخوونیی هێزەكانی ناوخۆ لە پۆلیس و ئاسایش و بازگەكان و هێز و تیمە گەڕۆكەكان و فڕۆكەخانە و بازگەكان وایان كردووە جەژن ئارامتر بێت و زۆرترین گەشتیار بێنە هەرێم.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









