
SNN
کۆمانیای دانەگاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم رایدەگەیێنن، لە بەرهەمهێناندا گەیشتوونەتە ئاستی 500 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت و ئەوەش بە دەستکەوتێکی “گرنگ” ناودەبەن.
ئەو دوو کۆمپانیایە کە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی سێی ئەم ساڵەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووەتەوە بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا، ئەوەش بە رێژەی 75٪ بەرزبوونەوەی پێوەدیارە بەراورد بە ساڵی 2017.
دانەگاز هەروەها رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی کۆندێنسەیتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووتەوە بۆ رۆژانە 15 هەزار و 200 بەرمیل.
بەپێی راگەیێندراوی ئەو دوو کۆمپانیایە بێت، رۆژانە 1070 تۆن گازی شلی (ئێڵ پی جی) بەرهەمدەهێنن.
دانەگاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم کە کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆلیۆم پێکدەهێنن، لە ساڵی 2008ـەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان گاز بەرهەم دەهێنن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێمی کوردستان کە بووەتە هۆکاری رەخساندنی 20 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
دانەگاز جەخت لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر کە بڕیارە ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50٪ بەرزبکاتەوە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و پێشبینی دەکەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا تەواو بکرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









