زریانێکی بەهێز ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە 17 کەس گیانیانلەدەستداوە

دیمەنێکی زریانەکەی ئەمریکا
SNN
زریانێکی بەهێز ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لانیکەم نزیکەی 17کەس گیانیانلەدەستداوە و زیانی بە چەندین باڵەخانە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا زنجیرەیەک زریان چهند ناوچەیهكی ئەمریکای گرتووەتەوە کە لە ئارکانساسەوە تا ئۆهایۆ درێژدەبنەوە و زیانیان بە باڵەخانەکان گەیاندوە و ڕێگاکان لافاویان گرتوە و دەیان گەردەلولیشیان لێکەوتوەتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا رایدەگەیەنن، بههۆی ئەو زریانەوە لانیکەم 17 کەس گیانیانلەدەستداوە، هاوکات دەزگای کەشوهەوای نیشتمانی هۆشداری داوە لە ڕودانی لافاوێکی زیاتر لە چەند ڕۆژی داهاتودا.
هەریەکە لە ویلایەتی تێنسی زۆرترین زیانی بەرکەوتوە بەهۆی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ناوچەکە مردنی 10 کەسیان لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتەکە ڕاگەیاندوه، لە ویلایەتی میزۆری و کێنتاکیی دوو کەس گیانیانلەدەستدا، هەریەک لە ویلایەتی ئارکانساس، ئیندیانا و میسیسیپی هەریەکەیان یەک حاڵهتی گیانلهدهستدان تیایاندا تۆماركراوه.
پەیامنێرانی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویانکردەوە، لە شاری جێفرسۆنتاونی ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا، چەندین باڵەخانە بەهۆی گەردەلولێکەوە وێران بون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









