نوێترین زانیاری لەبارەی كارەكانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەودەكات كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا نزیكەی لە %70 ی كارەكانی تەواو بووە، هاوكات بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە لە ساڵی داهاتوو شەقامەكە بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە
سەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەردەوام كار لە شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی دەكرێت، ماوەیەكە بەشێك لە شەقامەكە چینی یەكەم و بەشێكیشی قیری كۆتایی بۆ كراوە و بەردەوامیش كاری تێدا دەكرێت، هاوكات گەورەترین پردی شەقامی تاسڵووجە سلێمانی كۆنكرێت كرا و كارەكانی تەواو بوو.
ئاماژەبەوەشكراوە، لە ئێستادا زیاتر لە %67 ی كارەكانی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە تەواوكراون، هەروەها بەپێی ئەو پلانەی لە لایەن كۆمپانیای جیبەجێكار دانراوە، لە ساڵی داهاتوودا پڕۆژەكە تەواو دەكرێت و بە رووی شۆفێران دەكرێتەوە، بەو جۆرەش بەشێكی زۆری قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكانی ناو سەنتەری سلێمانی كەم دەبنەوە.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناسراوە، بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، قۆناغی یەكەمی لە تاسڵووجەوە بۆ ناحیەی عەربەت و گوندی دەمركان دەستپێدەكات كە درێژییەكەی 33 كیلۆمەترە و بودجەی گشتیی پڕۆژەكە 469 ملیار دینارە و وەك قۆناغی یەكەم 100 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









