ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئێران موشەکى دوورمەوداى گەیاندوەتە گروپە چەکدارە عێراقییەکان

SNN-
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردوە، سوپای پاسدارانی ئێران بۆیەکەمجار موشەکی دورمەودای (زەوی- زەوی)، بۆ ملیشیاکانی لایەنگری لە عێراق گواستوەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، پرۆسەی گواستنەوەی موشەکەکان هەفتەی رابردو بە هەماهەنگی راستەوخۆی هێزی ئاسمان سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدراوە، ئەوەش پەرەسندنێکی مەترسیدارە و بۆ زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەمجارە تاران ئەم جۆرە موشەکە پێشکەوتوانە بگەیەنێتە میلیشیاکانی لە عێراق، ئەم پێشهاتە دەتوانێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر بکات.
بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵگرییە هەرێمایەتیەكان، پرۆسەی گواستنەوەکە هەفتەی رابردوو بە هەماهەنگی راستەوخۆی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئەنجامدراوە، لە فەرامۆشكردنێكی ئاشكرای هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە هەڕەشەی “باجێکی قورس”ی لە تاران کردووە بۆ چالاکی میلیشیاکانی.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هەر بە گواستنەوەی موشەکی بالیستی کورت مەودای وەک قودس (351)و جەمال (69) نەوەستاوە، بەڵکو جۆری نوێی موشەکی دوور مەودای رادەستی میلیشیاكانی عێراق كردووە، كە پێشتر بەردەست نەبوون، ئەوەش وادەكات ناوچە دوورەکان بکەنە ئامانج و ئەگەری هەیە ئەوروپاش بگرێتەوە.
رۆژنامەکە دەشڵێت: ئەم هەنگاوە، رەنگدانەوەی مانۆرێکی نائومێدانەی ئێرانە، کە مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دروست دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران هەوڵدەدات نەخشەی هەژموونی لە رێگەی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیەوە لە ناوچەکەدا دووبارە دابڕێژێتەوە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت، راپۆرتە عێراقییەکان کە لەلایەن رۆیتەرزەوە بڵاوكرایەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، بەشێک لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ داماڵینی چەک، لەپێناو دوورکەوتنەوە لە روبەڕوبونەوەی راستەوخۆی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام گواستنەوەی ئەو چەکە پێشکەوتووانە پێچەوانەی ئەم لێدوانانەیەو گومان دەخاتە سەر مەبەستەكانی ئێران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









