
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى ئەوقافى سلێمانى رایدەگەنێت: “سبەى بە جێبەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکان نوێژى هەینى لە مزگەوتەکان بەڕێوەدەچێت”.
فەرەیدوون غەریب، بەڕێوبەرى ئەوقافى سلێمانى بە SNN ی راگەیاند: “سبەى نوێژى هەینى لە مزگەوتەکانى سلێمانى بەڕێوەدەچێت و داوا لە نوێژ خوێنان دەکەین پابەندى ڕێنمایە تەندروستیەکان بن، بەوەى نوێژخوێنان مەترێک نێوانیان هەبێت کەمترین بەریەکەوتن هەبێت و قەرەباڵغى زۆر دروست نەکەن”.
وتیشى: “پەتاى کۆرۆنا هەڕەشەکەى جدیە بۆ ئەوەى هەموو لایەک پارێزراو بێت با هەموومان پابەند بین، لە مزگەوتەکانیشەوە لەگەڵ هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕێنماى خۆپارێزى بڵاو کراوەتەوە”.
ئەمە لە پاش ئەوە دێت کە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى هەڵکشانى زیاترى ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ ماوەى شەش ڕۆژ قەدەغەى هاتوچۆی راگەیاندبوو، دواتر بەشێک لە ئاسانکاری بۆ ژیانی هاووڵاتیان راگەیەندرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









