
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی بەڵێندەران دەردەكات و بڕیار دەدات بە خەرجكردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، سەرپەرشتی چەند كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەكێتی بەڵێندەران و بانكەكانی سەر بە وەزارەت، دوای ئەو كۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكان، وەزیری دارایی چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو كۆمپانیایانە دەركرد كە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەكانن.
وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی كەلار – دەربەندیخان و شایستەی كۆمپانیاكانی خۆڵ و خاشاك و پڕۆژە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
هاوكات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەكاندا وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجكردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خطاب الضمان ) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانكەكان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەكان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریكراو.
١- چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
٢- چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
٣- سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی سلێمانی و دەوروبەری.
٤- سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیان.
٥- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین.
٦- دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجە.
٧- پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی كەلار – دەربەندیخان.
٨- 20 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).
٩- یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاك.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








