
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بە گەرمی پیرۆزبایی لە کرێکارانی خۆشەویست دەکەم و دەستی ماندوبوونیان دەگوشم.
وەکو هەمیشە بە رێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم کە بەشێکبوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان کە لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە ئازیزەکەشماندا دەستێکی باڵایان هەبووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆش و پشتگیریی هێنانەدی خواست و پاراستنی مافی کرێکارانە و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی یاسایەکی کاری سەردەمیانە کە یەکسانی و دادپەروەری لە کارکردندا بپارێزێت و لە سایەیدا ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کرێکاران دابینبکات.
ئێمە باوەڕی تەواومان بە خەباتی پیشەیی کرێکاران هەیە و بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبم و پشتگیرێکی سەرەکیم بۆ داواکارییە رەواکانتان.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، سەربەرزیش بۆ کەسوکارە بەڕێزەکانیان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









