وەزارەتی دارایی هەرێم وەرگرتنى 700 ملیار دینارەکەی تەیف سامی بۆ مووچە رەتدەکاتەوە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان وەرگرتنى 700 ملیار لە بەغدادەوە رەتدەکاتەوە و جەخت لە ناردنى سەرجەم بڕە پارەى تایبەت بە مووچە دەکاتەوە، تەیف سامی وەزیرى دارایی عێراقیش داوا لە هەرێم دەکات داهاتى نانەوتى زیاتر رادەستى بەغداد بکات.
بەوتەى دوو سەرچاوە لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و وەزارەتى دارایی بۆ میدیای گۆڕان، بەهۆى پابەندنەبوونى وەزارەتى دارایی هەرێم بە رادەستکردنى تەواوى داهاتى نانەوتى، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق رازى بووە تەنها 700 ملیار دینار بۆ مووچەى مانگى نیسانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، لەمساڵدا سێ جار داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد ناردووە، بۆ كانوونی دووەم 52 ملیار، شوبات 48 ملیار و 722 ملیۆن دینار، لە ئاداریش 48 ملیار و 205 ملیۆن دیناری ناردووە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ئاماژەى بەوەدا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پەیامی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ناردووە، بەهۆی ئەوەی پابەندییەكانیان جێبەجێ نەكردووە و تەواوی نیوەی داهاتی نانەوتیان نەناردووە بۆ بەغداد، كە زیاترە لە 90 ملیار دیناری مانگانە و مانگی ئادار كەمتر لە 50 ملیاریان ناردووە، بەوهۆیەوە پارەی كەمتر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن.
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 957 ملیار دینارە و لە سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا و بەپێی رێککەوتنى نێوانیان بەغداد مانگانە پارەى پێویستى بۆ مووچەى هەرێم رەوانەکرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ سبەى ئاماژەى بەوەدا، وەزارەتى دارایی وەرگرتنى 700 ملیار دینار لەبەغداد رەتدەکاتەوە تا تەواوى بڕە پارەى تایبەت بە مووچە رەوانە دەکرێت، لەکاتێکدا تەیف سامى بۆ ناردنى ئەو بڕە پارەیە داوایکردووە هەرێمى کوردستان لە نزیکترین کاتدا بڕى 50 ملیار دینارى دیکەى داهاتى نانەوتى رادەستى بەغداد بکات.
رۆژى 22 ی نیسانی 2025 وەزارەتى دارایی هەرێم لیستى مووچەى مانگى نیسانى رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کرد، بەڵام تا ئێستا بەغداد پارەى مووچەى رەوانە نەکردووە، سەرەڕاى ئەوەى وردبینى لە لیستەکە کۆتایی هاتووە.
هەرێم و بەغداد لە شوباتى ئەمساڵدا لەسەر چارەسەرى کێشەى مووچە لەمساڵدا گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام لەو کاتەوە یەکجار فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەوادەى خۆیدا موچەیان وەرگرتووە کە مووچەى مانگى ئادار بوو، سەرەڕاى نادیارى چارەنوسى مووچەى مانگى 12 ى ساڵى رابردوو.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









