
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له خورماتوو دواى ئه‌وه‌ى پیاوێك ژنه‌كه‌ى كوشت به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى بووه و ژنه‌كه داواى جیابوونه‌وه‌ى كردووه و پیاوه‌كه‌ش ئاماده‌نه‌بووه لێى جیابێته‌وه.
حوسێن عه‌لى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو به snnى راگه‌یاند؛ له خورماتوو پیاوێك ژنه ته‌مه‌ن 21 ساڵانه‌كه‌ى كوشت و دواى تاوانه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه .
وتیشى، ئه‌و پیاوه ژنه‌كه‌ى به ده‌مانچه‌ى توركى كه نرخه‌كه‌ى 25 هه‌زار دیناره كوشتووه و له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتووه هۆكاره‌كه‌ى هه‌ژارى و كرێچيێتى و نه‌بوونى كار بووه.
حوسێن عه‌لى راشیگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى ئه‌و كهمدرامهتییه كێشه‌و گرفت كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و ژن و پیاوه‌وه و ژنه‌كه داواى جیابوونه‌وه‌ى كردووه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ى ئاماده‌نه‌بووه لێى جیابێته‌وه.
پۆلیس گه‌ڕان و به‌دواداچوونى بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستپێكردووه كه به پێى زانیارییه‌كانیان به‌ره‌و پارێزگاى دیاله هه‌ڵهاتووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









