قوباد تاڵەبانی ئەركی هێنانەوەی تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس لە ئەستۆ دەگرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هونەرمەند (محەمەد عەباس بەهرام)، ئەمڕۆ لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردن كۆچی دوایی كرد، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا بە هێنانەوەی تەرمەكەی و ناشتنی لە زێدی خۆی لە شاری كەركوك.
سەمیرهەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە گێڕانەوەی تەرمی هونەرمەندی كۆچكردوو(محەمەد عەباس بەهرام) و ناشتنی تەرمەكەی لە زێدی خۆی لە شاری كەركوك كە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردن گیانی لەدەستدا.
هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام، لە ساڵی 1952 لە كەركووك، لە گەڕەكی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا لە دایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە كەركووك و قۆناغی دواناوەندی و پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی لە بەغدا تەواو كردووە.
دیارترین گۆرانییەكانی هونەرمەند بریتیین لە (توڕەمە خۆت زیز مەكە – ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش)، یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵات، لە بەریتانیا دەژیا، خاوەنی چەندین بەرهەمە و زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە دەنگی ئاشنان.
محەممەد عەباس بەهرام، یەكەم هونەرمەندە بە تەنیا لەگەڵ پیانۆ گۆرانی وتووە ماوەیەك بوو تووشی نەخۆشی بوو بوو، بەیانی ئەمڕۆش لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردن كۆچی دواییکرد و لە دواین وەسێتیشیدا دەڵێت: كە مردم، دەمەوێت لە كوردستان بمنێژن”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









