
ترەمپ و پوتین
SNN
دۆناڵد ترەمپ، رەخنەی تووند لە ڤیلادمیر پووتینی سەرۆکی روسیا دەگرێت و بە “شێت” ناوی دەبات، ئەمەش دوای ئەوەی کە مۆسکۆ هێرشێکی درۆنیی کوشندەی کردە سەر ئۆکراینا، لەکاتێکدا تازە هەردوولا ژمارەیەکی زۆری دیلەکانی جەنگیان گۆڕیبووەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا “بە تەواوەتی شێت بووە” و “دڵخۆش نییە بەو کارەی کە پوتین دەیکات” دوای ئەوەی مۆسکۆ گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە شەڕی سێ ساڵەی خۆیدا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شەوێکدا دەستپێکرد.
هاوکات، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال پۆستێکی کرد، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە، “من دڵخۆش نیم بەو شتەی پوتین دەکات،”نوسیوویەتی “هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی ڕووسیا هەبووە، بەڵام شتێک بەسەریدا هاتووە، ئەو بە تەواوی شێت بووە! ئەو بێ پێویست خەڵکێکی زۆر دەکوژێت، من تەنها باسی سەرباز ناکەم، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەقە دەکرێنە ناو شارەکانی ئۆکرانیا، بەبێ هیچ هۆکارێک” .
لە درێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت “من هەمیشە وتوومە، ئەو هەموو ئۆکراینای دەوێت، نەک تەنیا بەشێکی، رەنگە هەر ئەمەش بێت راست دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر وا بکات، ئەوا دەبێتە هۆی رووخانی رووسیا”.
ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو، لە ئەنجامی گەورەترین هێرشی درۆنیی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، لانیکەم 13 کەس کوژران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









