مەیدانی ئاژەڵان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان و دەستكردن بە ئەنجامدانی قوربانیكرد، وەزارەتی كشتوكاڵ چەند ڕێنماییەكی تایبەت بۆ قوربانیكردن دەركردووە، وتەبێژی وەزارەتەكەش ئاماژە بەودەكات دەبێت ئەو ئاژەڵەی سەر دەبڕدرێت بۆماوەی 24 كاتژمێر گۆشتەكەی بەكار نەهێندرێت و سێ هەفتە پێش ئێستاش هیچ جۆرە دەرمانێكیان پێنەدرابێت.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەر بوون و دابینكردنی گئشتێكی تەندروست بۆ هاووڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی بە نیازی قوربانیكردنن، چەند ڕێنماییەكیمان دەركردووە كە دەبێت هەموو لایەك پێوەیانەوە پابەند ببن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین ئەو ڕێنماییانە بریتین لەوەی كە ئەو ئاژەڵانەی دەكرێنە قوربانی نابێت سێ هەفتە پێش ئێستا هیچ جۆرە دەرمانێكیان پێدرابێت، هاوكات لەدوای سەر بڕینی ئاژەڵكەش دەبێت بۆماوەی 24 كاتژمێر گۆشتەكەی بەكار نەهێندرێت، هەروەها ئەو ئاژەڵانەشی كە ( گەنە) لەسەر لاشەكانیان دەبیندرێت نابێت سەر ببڕێن و بكرێنە قوربانی.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن بۆ ئەوەش لەڕۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە دەبن، هەروەها دەبێت كەسی قوربانیكەر ( قەصاب و هاوڵاتی) بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەست كێش جزمەو صدریە و فڕێنەدانی پاشماوەكانی ئاژەڵ لەشەقام و كۆڵانەكان بگرنەبەر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









