“دەركردنی ئەمری وەلائی تاكە هیوایە بۆ چارەسەری ناردنی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ”

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكە دارایی و ئابووری ئاماژە بەوەدەكات بۆ چارەسەركردنی گرفتی ناردنی مووچە لەم قۆناغەدا تاكە ڕێگا ئەوەیە كە دادگای باڵای فیدراڵی ئەمرێكی وەلائی دەربكات بۆ ڕاگرتنی بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و دەستبكرێتەوە بە ناردنی پارە بۆ هەرێم، هاوكات تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ ناردنی شاند بۆ بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە شاندی سیاسی یاخود تەكنیكی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكەن بۆ دەستكردنەوە بە گفتوگۆكانی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەش دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێك پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا پارە بۆ هەرێم نەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەسەرشانی شاندی تەكنیكی بووە لە ڕووی ئامادەكردنی لیستی مووچە سەرجەم كاروبارەكان بە باشی جێبەجێكرداون و لیستی مووچە بەبێ كێشە ئامادەیە و میزان موراجەعە نێررداوە و داهاتی نانەوتیش ڕەوانە كراوە، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
عوسمان محەمەد، شارەزای بواری دارایی و ئابووری بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ مانگەكانی ڕابردوو كە پارەی مووچە نێردراوە سەرۆك وەزیرانی عێراق كەموكورتییەكانی حكومەتی هەرێمی لە ئەستۆگرتووە چ لەڕووی كەمی ئەو بڕە داهاتەی كە مانگانە وەك داهاتی نانەوتی نێردراوە یاخود نەناردنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم، بەڵام ئێستا ئەویش خۆی لەو بەرپرسیارێتییە بەدوور دەگرێت و نایەوێت لەداهاتوودا دۆسیەی لەسەر بكریتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموولایەك لە چاوەڕوانی دادگای باڵای فیدراڵین كۆتایی بە لێكدانەوە و گرفتەكانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران بهێنێت، ئەوەش بە دەركردنی ئەمرێكی وەلائی دەبێت بۆ بەردەوامی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران، چونكە پێشتر بڕیارێكی لەو جۆرەی دادگای فیدراڵی هەیە و دەبیت جەخت لەو بڕیارە بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بۆ مووچەی هەشت مانگی داهاتوو فەرمانبەران لە چاوەڕانیدا بمێننەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









