لەبارەی ئاوارەبوونی كوردانی ڕۆژهەڵات بۆ هەریمی كوردستان زانیاری نوێ راگەیەندرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ خێزانێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاوارەی سنوورەكەیان نەبووە.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەكالەت بە SNNی ڕاگەیاند: بارودۆخی سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەلاتی كوردستان لە سنوری قەزای پێنجوێن ئاساییە و هاوكات جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاریش لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێك و ڕاوەستانێك ڕووی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەو بارودۆخەوە هاتووەتە ئاراوە بەهۆی هێرشەكانی ئیسیرائیل بۆ سەر ئێران، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی هاتنی هاوڵاتیان و خێزانی كوردانی ڕۆژهەڵات وەك ئاوارە ڕووینەداوە و بارودۆخەكە ئاساییە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە دوێنێوە بەهۆی دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئاسمانی عێراق و سوریا و ئیران بەڕووی گەشتە ئامانییەكان داخراوە و تا ئیستا دیار نییە ئەم دۆخە تاكەی درێژە دەكێشێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









