“سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى پڕبوون له نه‌خۆش”

نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستيى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى كه تایبه‌تكراون به كۆرۆنا پڕبوون له نه‌خۆش، ده‌شڵێت: 329 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونى هه‌یه.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ، نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ له سلێمانى كه ته‌رخانكرابوو بۆ تووشبووانى كۆرۆنا پڕبوون له نه‌خۆش و سه‌رجه‌م قه‌ره‌وێڵه‌كانى نه‌خۆشییان له‌سه‌ره”.
وتیشى: “له ئێستادا به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانه‌وه نه‌خۆش بۆ هه‌ریه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى شار و نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى و گوندى سه‌نارییاى گه‌شتیارى گواستراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات و ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كان زیاد بكات ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ش به‌كارده‌هێنین”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا تیمه پزیشكیيه‌كان به هۆى زۆرى نه‌خۆشه‌كانه‌وه به تووشبووانى نوێى كۆرۆنا ده‌ڵێن: له ماڵه‌وه بمێنه‌وه تاوه‌كو نیشانه‌ت له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت دواتر وه‌ره بۆ نه‌خۆشخانه؟ یاد نه‌قشبه‌ندى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته و هه‌ر نه‌خۆشێك ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ ده‌ربچێت راسته‌وخۆ داخڵى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و به‌پێى حاڵه‌ته‌كه‌ى ده‌خرێته به‌شه جیاجیاكانى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى تایبه‌ت كراوه به تووشبووانى كۆرۆنا”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم، تاوه‌كو ئێستا له شارى سلێمانى 505 تووشبوو به كۆرۆنا تۆماركراوه كه 163 كه‌سیان چاكبووه‌ته‌وه، 329 یان ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت و 13 كه‌سیش به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستداوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









