
دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی هەموو چاوەكان لەسەر دادگای فیدراڵین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات لەسەر دەركردنی بڕیاری وەلائی بۆ كارنەكردن بە نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كۆدەبنەوە هیچ بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت نەكراوە بەو پرسە.
بەگوێرەی ئەو خشتەی كارەی كە وێنەیەكی لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق كۆدەبێتەوە و تاووتوێی ئەو سكاڵایە دەكات كە لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە لەسەر سەرۆك كۆمار تۆماركراوە لەسەر واژۆكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
ئاماژە بەوەشكراوە، سكاڵاكە لەلایەن پەرلەمانتاری عێراقی ئەمیر كامل ئەلمەعمور، لەسەر د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق تۆمار كراوە، لەسەر واژۆكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، كە ئەو پەرلەمانتارە داوای ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەكات تا ئەوكاتەی دۆسییەكە یەكلایی دەبێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی دادگای فیدراڵی عێراقن بۆ دەركردنی بڕیارێكی وەلائی بۆ ڕاگرتنی كاركردن بە نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە پشكی هەرێم لە بودجەی كۆتایی هاتووە و چیدیكە پارە نانێرێت بۆ مووچە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









