کۆمکاری عەرەبی “دەبێت هێرشەکانی ئیسڕائیل رابگیرێت”

کۆمکاری عەرەبی
SNN
ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل کۆبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد.
دوێنێ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و داوای لە ئێران کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، کۆبوونەوەکە بە پەسەندکردنی ئەم هەڵوێستانە کۆتایی هات:
ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەڕەشەیە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر پێویستی راگرتنی ئەم هێرشانە و چڕکردنەوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان.
داوای گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و پاڵپشتیکردنی هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست.
دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتیەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل، چونکە پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تاکە رێگە بۆ چارەکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە دیپلۆماسی و گفتوگۆیە بە پێی رێساکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رەشنووسی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە قەیرانی ئێستا بە رێگەی سەربازی چارە ناکرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









