
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە گفتوگۆ و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچن، لە كۆتا بەرەو پێشچوونیشدا بەغدا ڕەشونسی ڕێككەوتنێكی ئاراستەی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی لەسەری ڕازیبێت و كۆتایی بە كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت و ناردنی پارەی مووچە بێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی هەرێم لە بەغدا بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو ڕەشنوسەی كە بەغدا ئاراستەی هەرێمی كردووە لە عێراق ڕازییە لەم قۆناغەدا ڕۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت بدرێتە كۆمپانیای سۆمۆ و لەوێوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت، بەلام لە قۆناغەكانی داهاتوو ئەگەر ئاساتی پێدانی نەوت بە بەغدا گەیشتە 400 هەزار بەرمیل ئەوكات عێراق 120 هەزار بەرمیل نەوت دەگێڕێتەوە بۆ هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو 120 هەزار بەرمیل نەوتە دەبێت 42 هەزار بەرمیل بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكار بهێندرێت، پاشان ئەوەی دەمێنێتەوە بەچاودێری لیژنەیەكی بەغداو هەرێم قەرزی ملیارێك دۆلاری كۆمپانیاكانی نەوتی لێ پاكتاو دەكرێت.
هەر لەو ڕەشنوسەدا ئەوەشهاتووە كە مەرجە حكومەتی هەرێم مانگانە ئەو داهاتی ناوخۆیەی دەیگێرێتەوە بۆ بەغدا لە 90 ملیار دینار كەمتر نەبێت و هاوكات دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵیش بابەتی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی پێبێت.
تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ هەرێم بەو ڕەشنوسە ڕازی دەبێت یاخود وەلامێكی نەرێنی دەبێت، بەلام هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن دەبێت تا ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ئەو بابەتە یەكلای بكرێتەوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









