
SNN-هەوراز ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا تووشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی درەنگانێکی ئەمشەو تووشبوویەکی دیکە گیانی لەدەستدابوو.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سەرچنار، کاتژمێر دووی شەوی رابردوو تووشبوویەکی کۆرۆنا بەناوی عەلی عەبدوڵا، تەمەن 64 ساڵ کە پێشتر نەخۆشی نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە ژێر چاودێری پزیشکدا لە نەخۆشخانەی سەرچنار گیانی لەدەستدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا بەناوی عەزیز نامیق، تەمەن 56 ساڵ، کە خۆی نەخۆشی رەبۆی هەبووە، بە کۆرۆنا لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەرپرسانی تەندروستیش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان دەگەڕێننەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









