قایمقامی پێنجوێن لەبارەی ئەگەری کەرەنتینەکردنی قەزاکەوە روونکردنەوە دەدات

زانا رەحمان -قایمقامی-پێنجوێن
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەکاتێکدا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ قەزای پێنجوێن کەرەنتین بکرێت، قایمقامی قەزاکە رایدەگەیەنێت: “قەزاکە کەرەنتین ناکرێت لەبری ئەوە بەسەر پێنج زۆندا دابەش کراوە”.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: دوێنێ لەگەڵ د.هەڤاڵ ئیبراهیم پارێزگاری سلێمانی جەختمان لەوەكردوەتەوە كە هەرچی پێویست بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەم سنورە لە رووی تەندروستییەوە ئەنجامی دەدەین و تا ئێستاش هیچ بڕیارێكمان نەداوە كە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن كەرەنتین بكرێن.
لەبارەی کەرەنتین کردنی قەزاکەوە، زانا رەحمان وتوویەتی: “ئەوە بڕیارێكی قورسە، بەڵام پێنجوێنمان بەسەر پێنج زۆندا دابەش كردووە و بەوجۆرە توانیومانە دۆخەكە تاڕادیەكی باش كۆنتڕۆڵ بكەین، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە هاوڵاتیان بتوانن پابەندی خۆپارێزی ببن”.
جەختی لەوەشكردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ڕاسپاردووە كە چاودێری دۆخی ناوبازاڕی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بكەن بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد: “تیمە تەندروستییەكانی پێنجوێن و سلێمانی بەردەوامن لە وەرگرتنی نمونەی پشكنین لە هاوڵاتیانی سنورەكە و ئەمڕۆش چەندین پشكنینی دیكە بۆ دانیشتووانی شوێنە جیاوازەكانی قەزای پێنجوێن ئەنجام دەدرێن”.
حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەرپرسانی تەندروستیش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان دەگەڕێننەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









