
مەسعود بارزانی
SNN
لە یادی 42 ساڵەی، کارەساتی ئەنفالی بارزانییەکان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمکوراتی کوردستان پەیامێکی توند ئاراستەی بەغدا دەکات و دەڵێت:
مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لهپهیامێكدا ڕایدهگهیهنێت، “گەلی کوردستان بەگشت پێکهاتەکانییەوە، قوربانییەکی زۆری لەپێناو پاراستنی ناسنامەی نیشتمانیو مافە ڕەواکانی داوەو هەرگیز دەستبەرداریان نابێت”، دهشڵێت:”بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبێتەوە کە هەوڵی داگیرکارییو دوبارەکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنیو تاوانەکانی ڕابردوو دەدەن”، جهختیشدهكاتهوه، “پێویستە حكومهتى عێراق ئەرکی یاساییو بەرپرسیاریەتیی دەستوریی خۆی بەرامبەر ههرێمى كوردستان پشتگوێنەخات”.
لەساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکاندا مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوهو دهڵێت:”خەڵکی نیشتمانپەروەری كوردستان، هەرگیز ئەو تاوانانەیان لەبیرناچێتەوەو دەبێت نەوە لەدوای نەوە، بزانن کە گەلی کوردستان بەگشت پێکهاتەکانییەوە، قوربانییەکی زۆری لەپێناو پاراستنی ناسنامەی نیشتمانیو مافە ڕەواکانی داوە”.
بارزانى لهو پهیامهیدا هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، “هەرگیز دەستبەرداری مافهكانمان نابینو بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبینهوه کە هەوڵی داگیرکارییو دوبارەکردنەوەی سیاسەتی شۆڤێنیو تاوانەکانی ڕابردوو دەدەن”.
بارزانى ئاماژهى بهوهشداوه، “لەساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییو تاوانێکی دڕندانە ڕژێمی عێراق دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی ئەنفالی هەموو کوردستانی بەدواداهات، لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بازرانی دادەنهوێنینو هەمیشە بەڕێزو شکۆوە یادیان دەکەینەوە”.
ئهوهشى باسكردوه، “بەدرێژایی 100 ساڵی ڕابردوو، دەڤەری بارزان چەندینجار ڕوبەڕوی هێرشو پەلاماری دوژمنانی کوردستانو سوتانو کۆمەڵکوژییو وێرانکاریی بوەتەوە، بەڵام هەمیشە خەڵکی نیشتمانپەروەرو ستەملێکراوی ئەم دەڤەرەو کوردستان بەگشتیی، بەشێوەیەکی قارەمانانەو لەخۆبردوانە، بەرگرییان لەکوردستان کردوەو خۆڕاگرانە، دوژمنانو نەیارانی کوردستانیان تێکشکاندوە”.
لهپهیامێكیشدا بۆ حكومهتى عێراق، مهسعود بارزانى دەڵێت “وەک هەمیشە دوپاتیدەکەینەوە، حکومەتی فیدراڵ پێویستە ئەرکی یاساییو بەرپرسیاریەتیی دەستوریی خۆی بەرامبەر بەقوربانییانی جینۆسایدی ئەنفالو کیمیابارانکردنی کوردستانو هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو جێبەجێبکاتو چیتر مافەکانیان پشتگوێنەخات”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









