“هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن،39 حزب و 31 هاوپەیمانی بەشداری پرۆسەكە دەن”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامی هەیە و لە نۆی مانگی داهاتوو پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە 39 حزب و 31 هاوپەیمانی بەڕێوەدەبەین.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: كارەكانی وردبینیكردن لە لیستی كاندیدەكان بەردەوامە و لەچەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا كۆتایی بەو پرۆسەیە دەهێنین، هاوكات 39 حزبی سیاسی و 31 هاوپەیمانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار كردووە كە لە11/11/2025 بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەقۆناغی داهاتووی كارەكانمان لە 9/8/2025 دەستدەكەین بە ئەنجامدانی تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان و هاوپەیمانییەكان بۆ ئەوەی بەو ژمارەیە دەستبكەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وادەیەی كە دواتر بۆیان دیاری دەكەین.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، تا ئێستا پلانەكانمان وەك خۆی جێبەجێكردووە و هیچ ئاماژەیەك نییە و نەبووە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت یان لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









