
کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ماڵپەڕی ئۆیڵپرایس کە نوێترین زانیاری لەبارەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.70% بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکسسی ئەمریکیش ئەمڕۆ گەیشتووەتە 38 دۆلار و 13 سەنت و 1.92% بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت لهبازاڕهكانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی نەوت هۆکارێکی دیکەن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









