
سپلیت
SNN
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کەسێک لە کاتی بەستنی سپلێت بۆ هاووڵاتییەک، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکرد، ئێوارەی دوێنێ هەینی لە شارەدێی ڕزگاری سەر سنووری کەلار، تەرمی هاووڵاتییەک هێنرایە پزیشکی دادی کە بەهۆی بەرکەوتنی بە کارەباوە گیانیلەدەستدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتییەکە تەمەنی 34 ساڵە و دانیشتووی کەلارە، بەوتەی کەسوکارەکەی وەستای سپلیتە.
ئەوەشی وتووە، بەر لە ڕووداوەکە لەگەڵ برایەکی خۆیدا بووە لە شارەدێی ڕزگاری؛ لەکاتی بەستنی سپلیت بۆ ماڵی هاووڵاتییەک کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









