قەتەر و میسر کار لەسەر پلانێکی نوێ دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و غەززە

ژن و منداڵێک لە غەززە
SNN
کەناڵی i24ی ئیسرائیلی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردەوە، میسر و قەتەر هەوڵدەدەن گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکان زیندو بکەنەوە و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ ڕێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس دابڕێژن. كە ئەم هەوڵانە بە پشتیوانیی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەدرێن.
بەگوێرەی دوو سەرچاوەی فەرمیی عەرەبی، لە پێشنیازەکەدا، داوا لە ئیسرائیل دەکرێت بە تەواوی لە کەرتەکە بکشێتەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنێت، لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی دیلەکان.
هەروەها غەززە لەلایەن لیژنەیەکی عەرەبی-فەڵەستینییەوە بەڕێوەدەبرێت کە سەرپەرشتیی ئاوەدانکردنەوە دەکات تا دامەزراندنی حوکمێکی نوێی فەڵەستینی. دوو لە هاوپەیمانەکانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییە نوێیەکان دەکەن، لە کاتێکدا ڕۆڵی دەسەڵاتی فەڵەستینی لە بەڕێوەبردنی کەرتەکەدا هێشتا ناڕونە.
ناوەندگیرییەکە داوا لە حەماس دەکات واز لە کۆنترۆڵکردنی غەززە بهێنێت وەک بەشێک لە ڕێککەوتنە نوێیەکە، لەگەڵ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە لەبەردەستیدایە. هەروەها بیر لە “سڕکردنی” چەکەکان دەکرێتەوە، واتە مانەوەی کەرەستە سەربازییەکان لەلای بزوتنەوەکە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









