
بنیامین ناتانیاهۆ
SNN-
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، جەنگەکەیان تەنیا لە دژی حەماس نییە، بەڵکو لە دژی ئێران و بریکارەکانیەتی، گوتیشى، توانایان هەیە غەززە لەسەر نەخشە بسڕنەوە، بەڵام ئەوان تەنیا دەیانەوێت کۆتایی بە حەماس بهێنن.
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانتوانی هاوشێوەی وڵاتانی هاوپەیمان لە جەنگی دووەمی جیهانی، غەززە بۆردوومان بکەن، بەڵام ئەوەیان نەکردووە.
نەتانیاهوو، راشیگەیاند، “ئیسرائیل سیاسەتی برسیکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە پەیڕەو ناکات، ئەگەر ئەوەیان کردبایە لەماوەی دوو ساڵدا تەواوی خەڵکی غەززە لە برسان دەمردن.”
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد، بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژیی” لە غەززە و گوتی، “حەماس هاوکارییەکان تاڵان دەکات و کارمەندانی فریاکەوتن دەکوژێت و ئەوەش هۆکارە بۆ کەمیی هاوکارییەکان”.
هاوکات وتیشی، “لە دژی حەماس، حیزبوڵا و دەسەڵاتی ئەسەد و ئێران، دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە و ئەوە بە هەماهەنگی سوپا و مۆساد و شاباک بووە.”
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









