
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی دەكرێت بۆ بازاڕەكانی هەرێم، بەڵام بەڕێوەبەریگشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕیارە لەلایەن عێراقەوە دەركراوە و تا ئێستا بڕیارەكەمان بەدەست نەگەیشتووە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەركراوە، بەڵام بڕیارەكە نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان، بۆیە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەدەروازە سنورییەكانەوە ئاساییە و ڕانەگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا بەفەرمی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتن و قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی، بۆیە ئەوەی هەیە تەنها لە ڕاگەیەاندنەكانەوە باسی لێوەكراوە و ئێمەش كار لەگەڵ نوسراوی فەرمی دەكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، هەربەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەش ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن نادرێت، هاوكات بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەر بەرهەمێك، پێویستە عێراق بەفەرمی نوسراو ئاراستەی هەرێم بكات، بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیش تائێستا هیچ نوسراوێكمان بەدەست نەگەیشت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









