پێچەوانەی بانگەشەی كەناڵە مۆرەکە، كارەبای هەڵەبجە نەكرایە 24 كاتژمێری

عەلی حەمەسەعید-SNN
هەرچەندە لەدوێنێوە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی سەر بە سەرۆكی حكومەت وەك پێدانی مژدانە دەستیان كردووە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ئەوەی گوایە لە ئەمڕۆوە كارەبای تەواوی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە 24 كاتژمێری، بەڵام نەك هەر نەكرایە 24 كاتژمێری بەڵكوو ئەمڕۆ لەڕۆژانی ڕابردوو كەمتر كارەبا بەهاووڵاتیان درا.
بەگوێرەی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی و بەتایبەت كەناڵە مۆرەكەی سەرۆكی حكومەت وەك ئەوەی دەستكەوتێكی گەورەیان بۆ خەڵكی هەڵەبجە هێنابێت مژدەی ئەوەیان بە خەڵكی سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا كە گوایە لە ئەمڕۆوە كارەبای تەواوی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە 24 كاتژمێری.
ئاسۆ ڕەحیم، یەكێك لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژانەی دیكە نەك هەر كارەباكەمان نەكرایە 24 كاتژمێری بەڵكوو لە ڕۆژانی دیكەش كارەبای نشتیمانیمان كەمتر بوو ناچار كارەبای مۆلیدەمان بۆ هەڵكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNنەك تەنها لەناو سەنتەری هەڵەبجە بەڵكوو لە هیچ ناحیە و قەزا و گوندێكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كارەبا نەكراوەتە 24 كاتژمێری و هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو كارەبا لە ڕێگەی مۆلیدەكانەوە كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









