سبەینێ کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستپێدەکەنەوە

مووچە
SNN-
بڕیارە سبەینێ دوو شاندی هەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و سبەینێ کۆبوونەوەکانیان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی نانەتی دەستپێبکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکدێت لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان دەچنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستانیش کە لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکدێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەبارەی باج و رسوماتەوە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر بکەن، ئەگەر نەگەیشتنە رێککەوتن، کۆنووسەکەی لیژنە یاساییەکە دەخرێتە بەردەم سودانی و ئەویش دەینێرێتە ئەنجوومەنی شورا و بابەتی داهاتی نانەوتی یەکلایی دەکەنەوە.
.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









