قوباد تاڵەبانی: پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا

SNN-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەو دەڵێت: شاندی دانوستانکاری هەرێم سبەی لە بەغدا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، مەسرور بارزانی باسی لە رووداوەکەی لالەزار کرد و وتی کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن .
دواتر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بەوردی باسی رووداوەکانی کرد، کە بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 2025 ڕوویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا، گوتیشی هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی دانوستانکاری هەرێم کە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە بۆ داکۆکیی لە مافی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێم، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بە تایبەتیش کە هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کردووە، و ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ گەیشتنەوە بە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش هێرشە تیرۆریستەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم.
ئەنجوومەنی وەزیران، سەبارەت بە بابەتی هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە، داواشی کرد لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت کە پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









