لە كێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدا بزانە نوێترین داواکاری بەغدا چییە لە هەرێم

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا زۆرترین كۆبوونەوە و سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا بەڕێوەچووە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی، بەڵام تا ئەمڕۆ نەتواندراوە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بكرێت، ئەوەش بەربەستی سەرەكی ناردنی پارەیە بۆ مووچە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەردوولا سورن لەسەر جێبەكێكردنی داواكارییەكانیان و سازشنەكردن لەسەر هەندێك خاڵ و بڕگە كە دەبێنە هۆی لێك نزیك بوونەوەی هەردوولا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN خاڵی سەرەكی ناكۆكی لەنێوان هەردوو شاند بریتیە لە بابەتی داهاتی باج و ڕسومات، چونكە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە لە%50ی داهاتی فیدراڵی بۆ هەرێم بێت، بەڵام ناكۆكییەكان لەسەر داهاتی باج، دەروازەكان و رسووماتە، بەجۆرێك بەغدا داوای لە %100ی لە داهاتی باج و رسوومات دەكات و دواتر لە 50٪ی ڕەوانەی هەرێم بكاتەوە، هەرێمی كوردستانیش لە%100 ی داهاتی باج و ڕسومات بەمافی خۆی دەزانێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لە دواین كۆبوونەوەی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا، شاندی عێراق پێداگربوون لەسەر رادەستكردنی سەرجەم داهاتی ناوخۆ، لەبەرامبەریشدا شاندی هەرێم ڕازی نەبوون بەو داواكارییە، بۆیە نەتواندراوە بگەنەڕێككەوتن و دەبێت لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە لەنێوانیاندا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









