“بەهاوکاری ئەمەریکا دەمانەوێت پەرە بە سیستەمی دژە درۆن بدەین”

ڕێبهر ئهحمهد، وهزیرى ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG GOV
SNN
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هێشتا هەڕەشەکانی داعش بەردەوامن و بەرەنگاری قاچاخچێتیش دەبنەوە و ڕاشیگەیاند پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا زۆر بەهێزە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەبێت.
وتیشی، هێشتا هەڕەشەی داعش لەناو نەوچووە و لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چالاکن و هێزەکانمان بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشدا.
وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند، بەردەوام کار دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کە هۆکارە بۆ ناسەقامگیری ئاسایشی ئابووریمان.
ڕێبەر ئەحمەد جەختیکردەوە لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا هەیە و “حکومەتی هەرێم دەیەوێت هاوبەشی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت”.
ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین بۆ سەقامگیری ژێرخانمان و دەمانەوێت لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە هاوبەشی بکەین، کە ئەو هاوبەشییە نەک تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو خەڵک و سامانی ئەمریکاش دەپارێزێت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









