مانگانە 14 هەزار ئۆتۆمبێل و لە هەشت مانگی ئەمساڵیشدا 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە هەرێم كراون

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، ئەمساڵ بەتێكڕا مانگانە زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل، هاوردەی هەرێمی كورستان كراون و بەگشتیش لەماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 114 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراون.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، كە تێكڕا دەكاتە 14 هەزار ئۆتۆمبێل لەماوەی هەر مانگێكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی ئامارەكان، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە 500 مۆڵەتی بازرگانی دراوە بەو كۆمپانیایانەی ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن، هاوكات ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەكراون لە وڵاتانی ئەمركی، فەڕەنسی، بەریتانی، ئەڵمانی، چینی، ژاپۆنی و كۆری بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە كراون بۆ شارەكانی دیكەی عێراق ڕۆیشتوون.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەگشتی ساڵانە زیاد لە 120 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، ساڵانەش لەمانگی 11 یەوە گۆڕانكاری بەسەر جۆری مۆدێلی ئۆتۆمبێل دێت و لەمساڵیشدا لەمانگی 11 ەوە ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نادرێت و تەنها ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 تا 2026 ڕێگەیان پێدەدرێت هاوردەبكرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









