ئێران: هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئاسایشمان دەگاتە وڵاتانی دیکە

بورجى مهیدانى ئازادى له تارانى پایتهختى ئێران | فۆتۆ: Wikipedia
SNN
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند، تێکدانی سەقامگیری ئێران دەبێتە هۆی بۆ وڵاتانی دیکە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خاوەنی توانای بەرفراوانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دوژمنێک.
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی شورای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، “ناسەقامگیرکردنی ئێران دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەو بارودۆخانە بۆ وڵاتانی دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئێران ئاسایشی هەبێت و چێژ لە ئاسایش وەربگرێت، ئەو ئاسایشە بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش تەشەنە دەکات، “تاران پشت بە توانا ناوخۆیی و نیشتمانییەکانی دەبەستێت، خاوەنی ئامڕاز و نۆرمەکان و ئامێری سەربازی پێشکەوتوە و لە دۆخێکی ئامادەیی بەرگری تەواو و هەماهەنگدایە”.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە “کۆماری ئیسلامی خاوەنی توانایەکی بەرفراوان و سەرنجڕاکێشە لە بواری دەریایی، بۆشایی ئاسمان و ئاسمانیدا و دەتوانێت دەستکەوتی گەورە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر دوژمنێکدا بەدەستبهێنێت، ئێران پێویستی بە کەسانی دیکە نییە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی خۆی”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









