
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كراوە، بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە كە ئەو ڕەشنوسەی لە نێوان هەردوو شاندی دانوستانكار ڕەوانەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری وزە بكرێت بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەگەرچی باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانە كراوە كە لەلایەن لیژنەی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا ئامادەكرابوون لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و بابەتی گرێبەستی كۆمپانیاكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە كە ئەو ڕاپۆرانە بكرێنە رەشنوسێكی هاوبەش دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری وزە بكرێت بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان لەسەر ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكانی هەردوولا دەرببڕن بەتایبەت لەبارەی گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان و بابەتی پێدانی 16 دۆلار بە كۆمپانیاكان لە بری دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت.
SNNئەوەشی زانیوە پێش كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت ئەنجومەنی ڕاوێژكاری وزە بۆچوون و بریاری خۆیان لەسەر ڕاپۆرتەكان دەرببڕن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بكەن، ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت هیچ تێبینییەكیان لەسەر ڕاپۆرتەكان نەبوو ئەوا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی نەوت دەدرێت و دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








