
دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرە نەخۆشیەكی بەكتری و كەڕوویی كە بە نەخۆشی شیرپەنجە ناسراوە، بە سەدان دارگوێز لە هەورامان توشی ئەو نەخۆشییە بوون و بەوهۆیشەوە دەیان دارگوێزەكان بەتەواوەتی وشک بوون
ڕەمەزان مەحمود، یەكێك لەخاوەن باخە دارگوێزەكانی تەویڵە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە نەخوشییەكی بەكتری و كەڕووی كە بەنەخۆشی شێرپەنجەی دارگوێز ناودەبڕێت لەناو باخە دارگوێزەكانی هەورامان بڵاو بووەتەوە بەو هۆیشەوە بەسدان دارگوێز بە تەواوەتی وشك بوون و هیچ هیوایەك نەماوە بۆ دووبارە سەوزبوونەوەیان كە هەندێك لەو دارگوێزانە تەمەنیان نزیكەی 100 ساڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵانی ڕابردوو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەرمانی قڕكەریان بۆ خاوەن باخەكان دابینكردووە بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێك لە خاوەن باخەكان بە بەكارهێنانی دەرمانەكە و هەروەها بەهۆی ئەوەی بەشێك لە خاوەن باخەكان ماڵیان لە سلێمانییەو باخەوانیان بۆ باخەكانیان گرتووە، زۆر گرنگییان بەو ڕێنماییانەی ئێمە نەداوە تا كارگەیشتوەتە ئەم دۆخەی كە مەترسی لەناوچوونی سەرجەم دارگوێزەكانی هەورامان لە ئارادایە.
ئەو خاوەن باخەدارگوێزەی تەویڵە ئەوەشی خستەڕوو، مەترسی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە كە لەڕێگەی ئاو وهەوا وبەركەوتن و دەست لێدان و حەشەرات دەگوازرێتەوە بۆ دارگوێزەكانی دیكە، بۆیە كۆنتڕۆڵكردنی زۆر ئەستەم بووە، بەتایبەت كە سیستمی ناوچەی هەورامان ئاودێرییە دووبارە لەڕێگای سپێرەوە دارگوێزەكان تووش دەبنەوە دارگوێزەكان بۆماوەی ساڵێك بەرگە دەگرێت بەڵام بۆساڵی داهاتوو بەتەواوەتی وشك دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









