
دیمهنێكى خۆڵبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە درێژەی دەبێت و لە هەندێک ناوچە چڕ دەبێتەوە، لە ئێوارەی رۆژی شەممەش کۆتایی دێت.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاند، بەهۆی کاریگەری چالاکی بای باشوری خۆرئاوا بەڕێژەی 35 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تۆز و خۆڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوه و لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2025/9/19 ئەو خۆڵبارینە دەگاتە هەرێمی کوردستان و زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوه.
ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەری شەپۆلە خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان مامناوەند بۆ چڕه و کاریگەری زیاتر لەسەر گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و دەشتی هەولێر و بەشێکی سلێمانی دەبێت ناوچەکانی دیکە بەئاستێکی لاوازتر کاریگەری لەسەرەبێت هەروەها هەندێک جار خێرایی با بەڕێژەی 26کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا لەناوچەکانمان چالاک دەبێت.
سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە وتوویەتی “کاریگەریی ئەم خۆڵبارینە تا نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممەیە و پاشان کۆتایی پێدێت”.
لەبارەی بارانبارینەوە دەڵێت ” بە دووری نازانم ئەمڕۆ هەینی لە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی خۆرهەڵات بڕێک بارانی کەم ببارێت”.
جەختیکردووەتەوە، لە ڕۆژی شەمەش لەگەڵ کۆتایی هاتنی خۆڵبارینەکە هەوایەکی زۆر فێنک و خۆش لەدەریایی ناوەڕاستەوه شۆڕدەبێتەوه بۆ ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی باش نزم دەبێتەوه و لەڕۆژدا کەشێکی فێنک و خۆشی دەبێت و لەشەویشدا نیمچه سارد دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









