هاووڵاتیانی چەندین وڵات هەڵمەتێکیان دژ بە جیاکاری رەگەزی دەستپێکردووە

کەنەدا: وێنە: Skynews
SNN
هاووڵاتیانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەنگی خۆیان خستووەتەپاڵ دەنگی خۆپیشاندەرانی ئەمریکا و داوا دەکەن کۆتایی بە جیاکاری رەگەزی بهێندرێت.
بەگوێرەی میدیاکان، نزیکەی 10 هەزار کەس لە هەردوو شاری فرانکفۆرت و هامبۆرگ لە ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان، بە دروشمی “ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، شەڕی ئێوە شەڕی ئێمەشە” پشتیوانییان لەو خۆپیشاندەرانەی ئەمریکا کرد کە بەهۆی کوژرانی جۆرج فلۆید هاووڵاتی ڕەشپێست، لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە، ماوەی دوو هەفتەیە ناڕەزایی دەردەبڕن.
لە شاری لەندەنی ئەمریکاش دەیان کەس لە گۆڕەپانی ترافالگار گردبوونەوە و چۆکیان دادا بۆ نیشاندانی هاوسۆزی بەرامبەر هەڵمەتێکی دژ بە جیاکاری رەگەزی کە ناونراوە “ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگن”.
خۆپیشاندەرانی لەندەن داوای دادپەروەری دەکەن بۆ کەیسی کرێکارێکی ژنی رەشپێست، بەناوی “بێڵی موجینگا” کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت لەلایەن پیاوێکی سپی پێستەوە سوکایەتی پێدەکرێت بە پاساوی ئەوەی پیاوەکەی تووشی کۆرۆنا کردووە، لە کۆتاییدا بێڵی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
لە ئوسترالیاش رێپێوانێک بۆ بەردەم بینای پەرلەمان بەڕێوەچوو کە داوایان دەکرد کۆتایی بە جیاکاری رەگەزی لە وڵاتەکەیاندا بهێنێت، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەراندابوون، لەکاتێکدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە گردبوونەوە لە وڵاتەکەدا قەدەغەکراوە.
لە وڵاتی نەمسا هەزاران خۆپیشاندەر چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە دروشمی “هیچ رەگەزێک بوونی نیە و تەنها مرۆڤ هەیە” پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئەمریکا نیشاندا، پۆلیس رێگەی بەو خۆپیشاندانە دابوو، سەرباری ئەوەی کە بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، پێشتر بڕیاردرابوو لە 50 کەس زیاتر نابێت گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
هەزاران هاووڵاتی نەرویجیش بۆ بەشداریکردن لەم هەڵمەتەدا چوونە بەردەم پەرلەمانی نەرویج و سەدان کەسیش لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا گردبوونەوە، خۆپیشاندەرانی نەرویج دەمامکیان بۆ خۆپارێزی بەستبوو.
جگە لەو وڵاتانە، لە هۆڵەندا و لیبریا و ئیتاڵیا و کەنەدا و یۆنان خۆپیشاندانی فراوان دژ بە جیاکاری رەگەزی رێکخراوە، لە شاری پاریسی فەڕەنساش خۆپیشاندانێک بۆ هەمان مەبەست، ئەمڕۆ لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکادا رێکخرابوو بەڵام بەرپرسانی ئەو شارە مۆڵەتی پێنەدان، ئەوەش بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەکە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









