
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی ناڕازی حكومەتی هەرێم لەو شێوازەی كە ئەنجومەنی دەوڵەت دیاركردووە لە گێرانەوەی داهاتە نانەوتیەكان بۆ بەغدا، حكومەتی هەرێم ئامادە نییە بەو جۆرەی ئەنجومەنی دەوڵەت داوایكردووە پابەند ببێت و لە بەرامبەردا ئامادەیی دەربڕیوە مانگانە 120 ملیار دینار ڕەوانەی بەغدا بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پابەند بێت بەناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بەو شێوازەی كە ئەنجومەنی دەوڵەت دیاریكردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە ناردنی لە %100ی داهاتی فیدراڵی و لە %50ی داهاتی باج و ڕسومات، چونكە هەرێم پێی وایە ئەوە پێچەوانەی یاسا و دەستوری عێراقە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم ڕازییە كە مانگانە 120 ملیار دیناری مانگانە وەك داهاتی نانەوتی بۆ عێراق بنێرێت لە بەرامبەر ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ بەغدا بەو جۆرە ڕازی دەبێت یاخود بەو جۆرە رازی دەبێت كە ئەنجومەنی دەوڵەت دیاریكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژێك ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دایەوە لەبارەی چۆنیەتی گەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی، ناوەڕۆكی راپۆرتەكە لە 21 لاپەڕە پێكدێت، هاوكات هەناردەكردنەوەی نەوتیش تا ڕادەیەكی زۆر ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەو پرسەش بەكۆتا بگات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









